ژمارەی لیستی پارتی بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا
ژمارەی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 190 دەبێت.
شەممە، 10ی ئابی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق لە هەولێر، تیروپشکی بۆ پێدانی ژماره به هاوپهیمانێتی، پارت و كاندیدهكان بۆ ههڵبژاردنی خولی شەشەمی پهرلهمانی كوردستان کرد. بەپێی تیروپشکەکە، ژمارەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکە، 190 دەبێت.
ئەم تیروپشکەکە تەواوکەری تیروپشکەکەی ڕابردوو بوو، پێشتر کۆمیسیۆن تیروپشکێکی کردبوو و 69 ژمارەی بە کورسیی گشتیی پەرلەمانی کوردستان دابوو، بەڵام دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری دا بە پێدانی پێنج کورسیی بە کۆتا، ئەمڕۆ ژمارە بە پێنج کورسییەکەی کۆتاش درا. هەروەها ژمارە بەو کاندیدە سەربەخۆیانە درا کە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، خۆیان کاندید کردووە.
بە گوێرەی ڕێساکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر لیستێکی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانێت دوو هێندەی کورسییەکانی هەر پارێزگایەک کاندیدی بۆ هەڵبژاردنەکە هەبێت و پارتیش بۆ ئەم هەڵبژاردنە 190 کاندیدی هەیە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20-10-2024، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.
دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:
1. هەولێر: 32 کورسی
2. سلێمانی: 36 کورسی
3. دهۆک: 24 کورسی
4. هەڵەبجە: سێ کورسی
(کۆی گشتی: 95 کورسی)
دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:
1. هەولێر: دوو کورسی
2. سلێمانی: دوو کورسی
3. دهۆک: یەک کورسی
4. هەڵەبجە: سفر کورسی
(کۆی گشتی: 5 کورسی)