عێراق خاوه‌نی 3 پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گازی ته‌واو نه‌كراوه
په‌رله‌مانتارێك: هیچیان له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئێستای عێراق ناگونجێن
K24 - هه‌ولێر:
له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق 3 پڕۆژه‌یاسای تایبه‌ت به نه‌وت و گاز هه‌ن كه هیچیان ته‌واو نه‌كراون و له‌گه‌ڵ دۆخی ئیستاشدا ناگونجێن.
ئیبراهیم به‌حرلعلوم ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، هیچ كام له‌و پرۆژه یاسایانه, له‌گه‌ڵ ره‌وشی سیاسی و ئابووری ئیستای عێراقدا ناگونجێن.
به‌حرلعلوم داوای كردووه ره‌شنووسێكی باش بۆ نه‌وت و گاز به‌تایبه‌تی بۆ دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت و گاز ئاماده بكرێت، تاوه‌كو بكرێته چه‌ترێك بۆ حكوومه‌ت له عێراق.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه گله‌یی ئه‌وه‌ی كردووه كه به‌غدا هه‌رێمی كوردستانی په‌راوێزخستووه له سیاسه‌تی نه‌وتی و داهاتدا.