هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی15  ڕۆژ ڕادەگیرێت

هاتنی زیارەتکارانی شیعە مەزهەب لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران - ئابی 2023
هاتنی زیارەتکارانی شیعە مەزهەب لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران - ئابی 2023

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت: لەبەر هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسین، هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ماوەی15  ڕۆژ ڕادەگیرێت.

شەممە 10ـی ئابی 2024، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداریی گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ئیرانی کردەوە، ئەوانەی دەیانەوێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان یان کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، لەبەر هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریی کردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسین و گرتنەبەری رێکارەکان ، هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ماوەی( 15 ) ڕۆژ رادەگیرێت، تاکۆتایی هاتنی پرۆسەی هاتووچووی زیارەتکارانی ئیرانی.

ڕاشیدەگەیەنێت: هاتن و چوونی گەشتیاران بە پیادە و بێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی 24کاتژمێریی و بە شەو و ڕۆژ کراوەیە و ئاساییە.