دوای نزیکەی 12 ساڵ مێدالیای ئۆڵمپیکی پێشکەش کرا

لە ئۆڵمپیکی ساڵی 2012 جیۆن سانگ گوین یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی کۆریای باشوور هاوشانی وەرزشوانێکی رووسیا لە پێناو بەدەستهێنانی مێدالیای برۆنز رکابەری یەکتریان کرد، لە کۆتاییدا وەرزشوانە رووسیەکە بە براوە دانرا، بەڵام لە ماوەكانی رابردوو ئاشکرا بوو ئەو وەرزشوانە ماددەی وزەبەخشی قەدەخەکراوی بەکارهێناوە، بۆیە مێدالیاکەیان لێسەندەوە و دوای نزیکەی 12 ساڵ پێشکەش بە وەرزشوانە کۆرییەکە کرا.
وەرزشوانە کۆرییەکە لە ئۆڵمپیکی 2012 بە کۆی گشتی 436 کیلۆگرام، لە دوای وەرزشوانە رووسیەکە پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، بەڵام مانگی ئاداری ئەمساڵ، دەرکەوت ئەو وەرزشوانە رووسیەکە مادەی قەدەخەکراوی بەکارهێناوە، بۆیە بڕیاردرا مێدالیای برۆنزی لێبسەندرێتەوە و پێشکەشی وەرزشوانە کۆرییەکە بکرێت.
