ئینیێستا خراپترین ساته‌كانی له بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
ئینیێستای جه‌نگاوه‌ر دێرینه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، باس له ناخۆشترین ساته‌كانی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌كات.
ئه‌ندرێس ئینیێستا، كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وكاته‌ی خانه‌واده‌كه‌م ده‌ستی منیان گرت و به‌ره‌و قوتابخانه‌ی لاماسیای یانه‌ی بارسێلۆنایان هێنام، زۆر ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشیم چه‌شت.
ئینیێستای ته‌مه‌ن 32 ساڵ، ده‌شڵێت: ته‌مه‌نم 12 ساڵ بوو كاتێك په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد و ڕانه‌هاتبووم له دووری خانه‌واده‌كه‌م بژیم، زۆرجار هه‌ستم به نائومێدی و وازهێنان ده‌كرده و زۆریش نزیك بوو له بارسا ڕابكه‌م، ده‌شڵێت: پێشتر هه‌موو رۆژێك خانه‌واده‌كه‌ی خۆم ده‌بینی، به‌ڵام كاتێك هاتمه بارسا له ماڵه‌وه دووركه‌وتمه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ من سه‌خت بوو.
ئینیێستا ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، به‌ڵام ده‌مزانی ئه‌گه‌ر به‌رگه‌ی ناڕه‌حه‌تییه‌كان بگرم و خۆم بگونجێنم داهاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانم ده‌كات.
ئینیێستا له هاوینی 1996 په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسا كرد و ماوه‌ی 20 ساڵه له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌رده‌وامه.