نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر درووست ده‌كرێت

بريندارانى پێشمه‌رگه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گشتییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/73027d8c-3993-4032-b13b-4c053c304a58/naxoshxan%20bo%20peshmarga.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بڕیارە لە شاری هەولێر بەبڕی 10 ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە بکرێتەوە و پێشمەرگەش داوا دەکەن پەلە بکرێت لە درووستکردنی نەخۆشخانەکە.

 بەپێی بە دواداچوونێکی کوردستان 24 ئێستا بینای بەرێوەبەرایەتیێکی گشتی لە هەولێر دیاریکراوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە.

تا ئێستە پێشمەرگە لە هەولێر و دهۆك نەخۆشخانەی تایبەتیان نییە, زۆر جاریش ئەو پێشمەرگانەی کە بریندار دەبن بۆ چارەسەر چەند نەخۆشخانەیه‌کیان پێ دەکرێت ئەمەش گرفتی بۆ دروستکردوون.

پێشمەرگە چەند جارێك داوایان کردووە نەخۆشخانەی تایبه‌تیان بۆ بکرێتەوە, بەڵام تا ئێستەش لە نەخۆشخانە گشتییەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت.

بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند, حکوومەت بریاریداوە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە لە هەولێر دروست بکرێت, بەپێ دەرخستەکانیشی, ئەو نەخۆشخانەیە بڕی 10 ملیۆن دۆلاری پێوستە و لە ئایندەیەکی نزيکدا دروست دە کرێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی کوردستان 24, بینایه‌كی سه‌ر به‌ وەزارەتی کشتووکاڵ دابینکراوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە پێشمەرگە و دواتریش لە شوێنێکی دیکەی هەولێر بینای تایبەت بە نەخۆشخانە بۆ پێشمەرگە درووست دەکرێت.

به‌ گوێره‌ی دوایين ئاماری وەزارەتی پێشمەرگە, تا ئێستە زیاتر لە 9 هەزار پێشمەرگە لەشەڕی داعش بریندار بوون.