لە لیستی هەناردەکارانی نەوت بۆ ئەمەریکا، عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمدایە
ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی ئابی 2024، ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە ماوەی مانگی تەمموزدانزیکەی حەوت ملیۆن دۆلارە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی ئیدارەی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، عێراق لە مانگی تەمموزدا شەش ملیۆن و 967 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی ئەمەریکای کردووە، بە تێکڕا 169 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش زیادی کردووە بە بەراورد بە هەناردەکردنی مانگی حوزەیران کە 5 ملیۆن و 425 هەزار بەرمیل بووە، بە تێکڕا 136 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ هەر ڕۆژێک.
هەروەها ئیدارەی عێراق ڕوونی کردەوە، لە ماوەی مانگی تەمموزدا، هەناردەکردنی عێراق هەڵکشاوە، چونکە لە هەفتەی یەکەمدا بە تێکڕا 237 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردە کردووە. لە هەفتەی دووەمدا 79 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردە کردووە. لە هەفتەی سێیەمیشدا 314 هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا هەناردە کردووە، لە کاتێکدا هەناردەی هەفتەی چوارەم گەیشتووەتە 207 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمی لیستی گەورەترین هەناردەکارانی نەوت بۆ ئەمەریکا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، دوای کەنەدا، مەکسیک، سعوودیە و کۆڵۆمبیا پلەی پێنجەمی بەدەست هێناوە.