به‌یل مه‌رجێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌سه‌ر یانه‌كه‌ی سه‌پاندووه
ده‌یه‌وێت ببێته دووه‌مین گرانبه‌هاترین یاریزانی ریال مه‌درید
رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كرده‌وه كه گاریس به‌یل نایه‌وێت به‌م مووچه‌ی ئێستای له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام بێت و مه‌رجێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داناوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، گاریس به‌یل داوای 17 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه له ریال مه‌رید كردووه، به‌مه‌ش له دوای كریستیانۆ ده‌بێته دووه‌م گرانبه‌هاترین یاریزانی یانه شایانه‌كه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید زه‌حمه‌ته بتوانێت به‌م داواكارییه‌ی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه ڕازی بێت و پێشبینی یاخیبوون و پشێوی له نێوان ئه‌و یاریزانه و كریستیانۆش ده‌كرێت.
گاریس به‌یل له 2016 ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد، بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپاش به‌ربژێر كرا، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه بووه به‌شی كریستیانۆ.