هۆشیار زێباری: کەرکووک عێراقێکی بچووکراوەیە و دەبێ بە ڕێککەوتن و هاوبەشی بەڕێوەببردرێت

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کەرکووک عێراقێکی بچووکراوەیە و دەبێ بە ڕێککەوتن و هاوبەشی بەڕێوەببردرێت.

دووشەممە12ـی ئابی 2024، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (ئێکس) پەیامێکی دەربارەی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا  دوای ئەوەی پێکهاتەی سووننەی عەرەبی لە سیادە و تەقەدووم چونکە پاڵ هاوپەیمانێتی یەکێتی نیشتیمانی و بابلیۆن، کارێک بووە لە شەودا کراوە و نا یاساییە، زێباری دەشڵێت: ئەو پرسە سەرکەوتوو نابێت لەبەر ئەوەی کەرکووک عێراقێکی بچووکراوەیە، حکوومداریی تێدا ناکرێت و بەردەوام نابێت ئەگەر بە ڕێککەوتن و یەکسانی و بەشداریی پێکهاتە سەرەکییەکان نەبێت، بەتایبەتیش تورکمان.