بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5ـی پلەی ڕیختەر سووریا و ئوردنی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5ـی پلەی ڕیختەر سووریا و ئوردنی هەژاند و دانیشتووانی باکوری لوبنانیش هەستیان پێ کرد.

ماڵپەڕی "emsc-csem" کە تایبەتە بە چاودێریکردنی بوومەلەرزە، ڕایگەیاند، کە هێزی بوومەلەرزەکە 5.5 پلە بە پێوەرەکانی ڕیختەر بووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری 23 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەما لە سووریا بووە.

جگە لەوەش، ڕوانگەی بومەلەرزەزانی ئوردن لای خۆیانەوە ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلەی ڕیختەر لە باکووری سووریا لەلایەن دانیشتوانی ئوردن هەستی پێ کراوە.

لە بەرامبەردا مێدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە دانیشتووانی ناوچەکانی باکووری لوبنان لە ترسی هەر داڕمانێک ڕژانە سەر شەقامەکان.

Fly Erbil Advertisment