بەغدا.. ئەفسەرێکی هاتوچۆ لەناو زیندان گیانی سپارد
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەفسەرێکی هاتوچۆ لەناو زیندانی تەسفیرات لە ڕەسافەی بەغدا گیانی سپارد، دەشڵێت: تەرمی ئەو ئەفسەرە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.
سێشەممە، 13ـی ئابی 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە مێدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند "ئەفسەرێکی هاتوچۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرخ، کە بەپێی بڕیاری ژمارە 160، ساڵێک و 10 مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی تەسفیرات گیانی سپاردووە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەو ئەفسەرەی گیانی سپاردووە تووشی نەخۆشی دڵ بووە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری".
بڕیاری ژمارە 160، بریتییە لەوەی، هەر کەسێک پۆستێکی گشتی هەبێت وەک هێزە چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ، یان دەزگا ئەمنییەکان یان هەواڵگری، بەشێوەیەکی نایاسایی بەکار بهێنێت، ئەوە سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت.