ده‌میرتاش: هیچ هه‌واڵێكمان له ئۆجه‌لان نییه
ره‌وشه‌كه قه‌یراناوییه
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له 24مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورد له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند به‌ڕاستی هیچ هه‌واڵێكمان له ئۆجه‌لان نییه و ره‌وشێكی زۆر مه‌ترسیداره. پێویسته تا كاتی ئاگاداربوون له ره‌وشی ئۆجه‌لان هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌ر پێیان بێت.
ده‌میرتاش گوتی به شێوازی دیموكراسی به‌ره‌نگاری ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌بینه‌وه كه هه‌وڵی له‌ناوبردنی كوردان ده‌دات. ئه‌ردۆغان كه ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری نییه، ئێمه پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، ئێمه حه‌زمان له چه‌ك نییه، به‌ڵام پشیله‌شی به‌رگه گرتنێكی هه‌یه و له به‌رامبه‌ر هێرش خۆی ده‌پارێزێت. ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان خۆمان ده‌پارێزین.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئۆجه‌لان گوتی ئێستا قه‌یرانه‌كه ئیمرالییه. بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ئۆجه‌لان، هه‌ر كوردێكی به‌شه‌ره‌ف له گۆڕه‌پانه‌كان دبێت، ئه‌وه تاكتیك نییه. به‌راستی هیچ هه‌واڵێكمان له ئۆجه‌لان نییه، ره‌وشه‌كه قه‌یراناوییه.
له به‌شێكی تر له قسه‌كانی له‌مباره‌وه گوتی له كوده‌تای سه‌ربازی 15 ته‌موز هه‌لیكۆپته‌رێك له ئیمرالی نیشتنه‌وه، شه‌ڕ و پیكدادان روویدا، به كۆپته‌ر ته‌قه له ئیمرالی كرا. 50 رۆژه هیچ هه‌واڵێكی نییه و رێگه به سه‌ردان ناده‌ن بۆ ئاگاداربوونی له ره‌وشی ئۆجه‌لان. ئه‌گه‌ر له ره‌وشی ئاگادار بین، مانگرتنی كراوه كۆتایی پێ دێت.