ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگەی زێرەڤان و پۆلیسی ئامادە بەردەوام دەبێت.

پێشتر وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى رایگەیاندبوولە رۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 1/9/2016 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و هێزى پۆلیسى ئاماده و تا رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 4/9/2016، دابەشكردنی مووچەكەیان بەردەوام دەبێت".

بە گوێرەی زانیارییەكانیش لەم دوو رۆژەدا خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەك رادەگەیەنرێت.