رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و رووسیا لەبارەی سووریا ئاشکرا دەکرێت

K24 - ھەولێر

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رووسیا نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتنێک لە بارەی سووریا و بڕیارە ئەمڕۆ رێككەوتنەكە ئاشكرا بكرێت.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ رێککەوتنی نێوان واشنتن و مۆسکۆ سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا ئاشکرا بکرێت.

بەرپرسەکە روونیکردەوە، قەیرانی سووریا لە ئەجێندا سەرەکییەکانی باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە لوتکەی جی بیست و رەنگە ئەمڕۆ رێککەوتنەکەی لەگەڵ رووسیا سەبارەت بە سووریا ئاشکرا بکرێت.