ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆباما و ئه‌ردۆغان ئاشكرا كرا
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 20 له چین كۆ بوونه‌وه، كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو لا و هه‌ندێ له دیپلۆماته‌كانی هه‌ردوو لا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ببوون.
كوده‌تای سه‌ربازی توركیا، راده‌ستكردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له‌ناو سنووری توركیا و قه‌یرانی سوریا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی 45 خوله‌كی بووه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو به‌هۆی كوده‌تای سه‌ربازی و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان تووشی ئاڵۆزی و ناكۆكی بووه.
پاش كوده‌تای سه‌ربازی، یه‌كه‌مجاره سه‌رانی هه‌ردوو وڵات كۆ ده‌بنه‌وه، كه توركیا دوو داواكاری سه‌ره‌كی له ئه‌مریكا هه‌یه، كه تا ئێستا هیچ یه‌ك له داوكارییانه له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه قبووڵ نه‌كراون. ئه‌مریكا تا ئێستا ئاماده نه‌بووه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن راده‌ستی توركیا بكاته‌وه و نه واز له پشتگیری كوردان له رۆژئاوای كوردستان بێنێت كه ته‌نیا داوا له یه‌په‌گه كردووه بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات بكشێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، كه له هۆتێلی ماریۆت له شاری هانگژۆی چین له په‌راوێز كۆبۆونهوهی سه‌رانی گرووپی 20 به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردو له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش له سوریا هاوڕێ بوون.
هه‌ر پاش به‌كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌كه، ئۆباما بۆ پرسی كۆچبه‌رانی سوریا سوپاسی ئه‌ردۆغان و توركیا كرد كه نابێت ئه‌م ئه‌ركه ته‌نیا له‌سه‌ر شانی توركیا بێت و پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هاوپه‌یمانی به‌هێز له‌گه‌ڵ توركیا كرد.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌ردۆغان سوپاسی پشتگیری ئۆباما بۆ توركیای پاش كوده‌تای سه‌ربازی كرد و پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی توركیا له شه‌ڕی دژی داعش و په‌كه‌كه و په‌په‌گه كرد و داوای دروستكردنی رێڕه‌وێك له سوریا كرد كه مه‌به‌ستی ناوچه‌كانی رۆژئاوای رووباری فوراته ده‌گاته نزیك عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان.
هه‌روه‌ها باس له پرسی راده‌ستكردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرد كه بڕیاره وه‌زیرانی داد و ده‌وه‌ره‌ی توركیا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن و جارێكی تر به‌ڵگه‌نامه‌كانی تێوه‌گڵانی گوله‌ن له كوده‌تای سه‌ربازی راده‌ستی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.