جەمیل بایك: ھەرشتێكمان لەدەست بێ بۆ پاراستنی فێدڕاڵی رۆژئاوا دەیكەین
بایک: پێویستە وڵاتانی ناوچەکە کار بۆ دەرکردنی تورکیا لە سووریا بکەن
K24 - ھەولێر
جەمیل بایك ھاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە فێستیڤاڵی چاندی كوردی نێودەوڵەتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و باسی لە چوونی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی سووریا و رۆژئاوای كوردستان كرد و رایگەیاند، ئەوە بە رێككەوتن بووە.
بایك جەختی كردەوە، توركیا مافی نییە بچێتە ناو خاكی سووریا و ئەگەر ھەندێ وڵاتیش بە مافی توركیای دەزانن، ئەوا مافی كوردانی ھەرچوار پارچەی كوردستانە بەرگری لە خاكی رۆژئاوای كوردستان بكەن.
ھەروەھا بایك راشیگەیاند، ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا نایانەوێت شەڕ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست فراوان ببێ، پێویستە كاری سەرەكییان دەركردنی توركیا بێت لەناو خاكی سووریا.
ھاوسەرۆكی كەجەكە گوتیشی، پێویستە توركیا دەستێوەردان لەو فێدڕاڵییە نەكات كە لە رۆژئاوا و باكووری سووریا راگەیاندراوە و ئەگەر بەردەوام بێت، ئەوا كورد ھەرشتێكی لەدەست بێت دەیكات بۆ پاراستنی ئەو فیدڕاڵییە.