بیناڵی یلدرم: ئۆپه‌راسیۆنی سوریا له‌دژی داعش و په‌یه‌ده‌یه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم له شاری ئامه‌د رایگه‌یاند رێگه ناده‌ین ئه‌م شاره ببێته شاری په‌كه‌كه و گوله‌ن و پێداگری له‌سه‌ر دابینكردنی هه‌ڵی كار و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی ناوچه كرد.
یلدرم به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی گه‌وره‌ی حكومه‌تی توركیا سه‌ردانی شاری ئامه‌دی كردووه كه كۆمه‌ڵێك په‌كێجی ئابووری راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت بۆ خزمه‌تكردن لێره‌ین و كه‌س ناتوانێ ئێمه له‌م شاره داببڕێنێت.
له گۆتارێكدا كه له شاری ئامه‌د پێشكه‌ش كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه ناكه‌ین كه په‌یوه‌ندییان به تیرۆر هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هه‌روه‌ها گوتی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بۆ شه‌ڕی دژی داعش و په‌یه‌ده‌یه و هه‌ردووكیان هاوشێوه‌ن و په‌یه‌ده هه‌ڕه‌شه له سوریا ده‌كات.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدان گوتی زۆر یارمه‌تی كوردانی عێراقمان داوه.