عێراق ڕێکاری خۆپارێزیی لە دژی 'ئاوڵه‌ی مه‌یموون' دەگرێتە بەر

ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌نێت، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی 'ئاوڵه‌ی مه‌یموون' لەنێو وڵاتەکە تۆمار نه‌كراوه، تیمی تایبه‌تیشیان له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی دامه‌زراندووه.
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی گشتیی ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرای كردووه، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی 'ئاوڵه‌ی مه‌یموون' تۆمار نه‌كراوه و فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانیش گشت ڕێوشوێنێكیان له پارێزگاكان خستووەته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ پێشگیریی هەر حاڵةتێك كه گومانی نه‌خۆشییەکەی لێ بكرێت.
به‌گوته‌ی ڕیاز عه‌بدولئه‌میر، تیمی تایبه‌تیان له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ پشكنینی ئه‌و نه‌خۆشییه دامه‌زراندووه، بۆ پشكنینی گه‌شتیاران و هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی به‌و نه‌خۆشییه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه تۆمار نه‌كراوه و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و لایه‌نه‌كانی دیكه له‌سه‌ر هێڵن بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵیدا.
نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گوازراوەیە و یەکەم جار لە ساڵی 1970 لە مرۆڤدا دۆزرایەوە کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەکەشی بۆ وڵاتانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا دەگەڕێتەوە.
پێنجشەممە، 15-08-2024، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ و وڵاتانی دیکەی ئەفریقا، ناچاربوون باری ناکاویی گشیی ڕابگەیەنن لە پێناو ڕێگریی لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.