ئومێد سەباح: پێویستە هەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییانی دهۆک

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کۆ بووەوە
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کۆ بووەوە

K24 – هەولێر:

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییانی دهۆک.

یەکشەممە 18ـی ئابی 2024، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک لەگەڵ عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگاکە کۆ بووەوە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕایگەیاند: "پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان و ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیانی سنوورەکە. "

لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پەرەپێدانی زیاتر و خێراکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و  بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە سنوورەکە و ھاووڵاتیانی دەڤەرەکە.