جێگری پارێزگاری هەولێر: ڕێوشوێنی توند بەرانبەر پاڵاوگە نایاساییەكان گیراوەتە بەر

سەرۆکی لێژنەی باڵای داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان و پاراستنی ژینگە لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ڕێوشوێنی توند بەرانبەر پاڵاوگە نایاساییەكان گیراوەتە بەر.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی لێژنەی باڵای داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان و پاراستنی ژینگە ڕایگەیاند "پرۆسەی لێپرسینەوە و پشكنین و داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان بەردەوامە و كۆتایی نەهاتووە، ئێستا لە ڕێگەی گوێڕ ڕێوشوێنی توند بەرانبەر پاڵاوگە نایاساییەكان گیراوەتە بەر".
گوتیشی: پرۆسەكە تا كۆتایی بەردەوام دەبێت، پاش كۆتاییهاتنی پرۆسەكەش، بە زانیاریی ورد و ڕاپۆرتی تایبەت، تەواوی زانیارییەكان بۆ ڕای گشتی و میدیاكان دەخەینە ڕوو.
ڕۆژی 4 ی ئابی 2024، بە بڕیاری پارێزگای هەولێر، بۆ پاراستنی ژینگەی پارێزگاكە، بڕیار درا پاڵاوگە نایاساییەكان دابخرێن و پاڵاوگە یاساییەكانیش، مەرجی ژینگەیی لە کارەکانیاندا جێبەجێ بکەن، ڕۆژێك دوای ئەو بڕیارە، 25 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر داخران و پرۆسەكەش بەردەوامە.
یه‌كشه‌ممه 4-8-2024، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگرانی پارێزگار و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری پارێزگاری هەولێر و قایماقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ندروستی و هاتووچۆ و نەوت و كانزاكانیی هه‌ولێر و قایمقامه‌كانی قه‌زاكانی قوشته‌په، مه‌خموور و خه‌بات و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحییه‌كانی گوێڕ، شه‌مامك، دیبه‌گه، رزگاری و كه‌ورگۆسك و به‌ڕێوه‌به‌رانی ژینگه‌ی هه‌ولێر و تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پاڵاوگه نایاساییه‌كان و دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل و مووەلیده و به‌رگرتن له پیسبوونی ژینگه‌ی شاری هه‌ولێر و پاراستنی هاووڵاتییان به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌رچوو، كه بریتیین له:
یه‌كه‌م: داخستنی 138 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
دووه‌م: ئه‌و پاڵاوگانه‌ی یاسایین، مۆڵه‌تی 10 رۆژیان پێده‌درێت بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: كارگه جۆراو جۆره‌كان و به‌تایبه‌ت كارگه‌ی قیر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پێویسته ده‌ستبه‌جێ گرفته ژینگه‌ییه‌كانیان چاره بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و ڕووبه‌ڕووی لێپرسینەوە ده‌بنه‌وه.
چواره‌م: مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته به مووەلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌درێت، له حاڵەتی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێكاره ژینگه‌ییه‌كان و بڕیاری کپكردن و نه‌هێشتنی دوكه‌ڵ، ڕێككاری توند به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
پێنجه‌م: هه‌ڵمه‌تێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن و زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن ده‌ست پێ ده‌كات، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان داده‌گیرێت و به‌ڵێننامه له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت و ناچار ده‌كرێن ئۆتۆمبێله‌كان چاك بكه‌نه‌وه.
شه‌شه‌م: پێویسته وێستگه‌ی هه‌ڵمی خه‌بات ته‌واوی مه‌رجه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكات و داوا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان كرا و رێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه جێبه‌جێ بكه‌ن.
حه‌فته‌م: بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵا درا، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه و به دواداچوون بۆیان.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له میانه‌ی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی داوای له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كرد كه‌ره‌سته‌كانی نه‌وتی ڕه‌ش به پاڵاوگه نایاساییه‌كان نه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه ڕامانگه‌یاند، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك سازش له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه بكات، سزا ده‌درێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش پاداشت و سوپاس و پێزانینی پێ ده‌به‌خشرێت.
ئاشكراشی كرد، ته‌واوی ڕێکارەکان هه‌فتانه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت كه یه‌كێكه له کارە پێشینەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه به‌رده‌وام جه‌خت له پاراستنی ژینگه و زیادكردنی سه‌وزایی ده‌كاته‌وه و پشتگیری له بڕیاره‌كانمان ده‌كات.
پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه، هیچ كه‌س و كۆمپانیایه‌ك لای ئێمه گرنگ نییه، به‌ڵكو هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر لای ئێمه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگه.