پۆلیسی هه‌ولێر باندێكی دزیكردن ده‌ستگیر ده‌كات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/23857ba4-bbb7-4c86-a38b-180d912ddf7f/dazgir%20krdni%20bandeki%20dzi.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

پۆلیسی ھەولێر باندێکی دزیکردنی لەناو شاری ھەولێر دەستگیر کرد، ئەو باندە لە چوار کەس پێکھاتبوون، کە لە ماوەی رابردوودا چەند کارێکی دزیان لە چەند ماڵێک ئەنجامدابوو، لە کاتی دەستگیر کردنیشیان شەری دەستە و یەخە لە نێوان ھێزەکانی پۆلیس و باندەکە روویدا بوو، کە چەند پارچە چەکێکیشیان پێبووە، کوردستان 24 تایبەت دەقی دانپێدانانی ئەو باندە بڵاودەکاتەوە.

ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر درەنگانێکی شەوی ھەینی رابردوو، باندێکی دزیان لە یەکێک لە گەرەکەکانی شاری ھەولێر دەستگیر کرد، ئەو باندە چەندین تاوانی جۆرا و جۆریان ئەنجامداوە، بۆ بە ئەنجامگەیاندنی تاوانەکانیشیان ھەوڵیانداوە سوود لە کەسانی ئەکادیمی وەربگرن، بۆ ئەوەی لە لایەن ھێزە ئەمنيیەکانەوە گومانیان لەسەر نەکرێت.

پێش ئەوەی باندەکە دەستگیر بکرێت ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی باکوور، چاودێریان خستۆتە سەر ئۆتۆمبێلەکەیان، کە لەو گەرەکە سووڕابوونەوە، لە کاتی ئاشکرا بوونیشیان بە شەڕی دەستە و یەخە رووبەرووی ھێزەکانی پۆلیس بوونەتەوە.

ھێزە ئەمنيیەکان بەردەوام رێنمایی دەدەنە ھاووڵاتیان, لە کاتی دەرچوونیان لە ماڵەوە، دڵنیابنەوە لە تەواو داخستی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان، ھەروەك داواکاریشن لە ھاووڵاتیان ھەمیشه‌ چاوکراوە بن و لە کاتی بوونی ھەر گومانێك لە رێگای ژمارە تایبەتیيەکانی پەیوەندیکردن، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ئاگادار بکەنەوە.