نێچیرڤان بارزانی پێشوازیى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا كرد

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و هیواخوازبوون هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوە بچێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/8/20  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا".

لاى خۆيه‌وه‌  بيزڵى، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگيرى و خواستى به‌ريتانياى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

hhh