ئه‌كره‌م شه‌ریف: كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئاگاداری ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی نه‌بووه
له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه زانیویه‌تی
K24 - سلێمانی:
ئه‌كره‌م شه‌ریف جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له سه‌ر پشكی یه‌كێتيی نیشتمانی كوردستان له باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و ئاڵوگۆری پۆستەكانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، لە رێگەی كوردستان24ەوە ره‌خنه له حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت.
ئه‌كره‌م شه‌ریف ده‌ڵێت: "كۆسرەت رەسووڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئاگاداری ئاڵوگۆری پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی بووە، بۆیه ناكرێت پێشێلكارییه‌كانی نێوخۆیی یەكێتی قبوڵبكات".