ئەمەریکا: پشتگیریی لە ژینگەیەک دەکەین ڕۆژنامەنووسان بە ئازادی و بێ ترس و جیاکاریی کار بکەن

کونسوڵخانەی ئەمەریکا
کونسوڵخانەی ئەمەریکا

کونسوڵخانەی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت: ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێن لە هەر کۆمەڵگایەکی کراوەدا،  ویلایەتە یەکگرتووەکانیش پشتگیریی لە ژینگەیەک دەکات کە هەموو ڕۆژنامەنووسان بتوانن بە ئازادی و بێ ترس و هەڕەشە و جیاکاریی و هەراسانکردن، کاربکەن.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە کاری ئافرەتان لە میدیا دەکەن، تێیدا ئاستەنگەکانی بەردەم ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس لە کاری میدیاییدا دیاریی دەکەن، بۆ ئەوەش  هەوڵ دەدەن کار بۆ نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانە بکەن، چونکە ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێن لە هەر کۆمەڵگایەکی کراوەدا، دەشڵێت: ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتگیریی لە ژینگەیەک دەکات کە هەموو ڕۆژنامەنووسان بتوانن بە ئازادی و بێ ترسی هەڕەشە و جیاکاریی و هەراسانکردن، کاربکەن.

ئەو لێدوانانەی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە کاتێکدا دێت کە کونسوڵخانەکە بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەیەکی میدیایی، کار بۆ لێکۆڵینەوەیەک دەکەن سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم کاری میدیایی ئافرەتان و لابردنی ئاستەنگەکان بۆ ئەوەی ئافرەتانی میدیاکار بە ئازادی و بێ ترس کاری میدیایی بکەن.