ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به ئوجه‌لان وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه
ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس له دژی كورده
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش وه‌ڵامی لێدوانی وه‌زیری دادی توركیا سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منی و ته‌ندروستی ئۆجه‌لان ده‌داته‌وه.
به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئۆجه‌لان رایگه‌یاندبوو كه‌ڵكی خراپ له ره‌وشی ئۆجه‌لان وه‌رده‌گرن. ده‌میرتاش له وه‌ڵامی لێدوانه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و كات ئێوه رێگه به به‌كارهێنانی خراپ نه‌ده‌ن، لێگه‌ڕێن با پارێزه‌ره‌كانی سه‌ردانی بكه‌ن.
ده‌میرتاش پاش به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی ئاشتی جیهانی له ئیستانبوڵ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانان دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی ئۆجه‌لان گوتی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئوجه‌لان زیانی بۆ هیچ كه‌سێك نییه، به بێ ئه‌وه‌ی كه كات له ده‌ست بدرێت پێویسته رێگه بدرێت پاریزه‌رانی یان كه‌سوكاری سه‌ردانی بكه‌ن.
پرسی كورد
له‌باره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له ئاما‌د كه په‌كێجی په‌ره‌پێدان راگه‌یاندووه، ده‌میرتاش گوتی پرسی كورد له بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری و زۆرێك له شته‌كانی دیكه‌ی سنوورداركراو پێك دێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا پرسه‌كه به "پرسی تیرۆر" یان "ئابووری" ببینرێت، ئه‌و كات لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پرسه‌كه فه‌رامۆش ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتی كاتێك كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری نییه، به‌مانای خوێنی زیاتر و شه‌ڕی زیاتره. ئێمه وه‌ك هه‌ده‌په ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین، كێشه‌كه ئابووری نییه، تا ئه‌مڕۆ ته‌واوی حكوومه‌ته‌كانی توركیا چوونه ئامه‌د و په‌كێجیان راگه‌یاند، به‌ڵام هێچ په‌كێجێك چاره‌سه‌ری لێ نه‌كه‌وته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له‌ناو سنووری رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی كه به ئیمزا داوای ئاشتیان كرد به‌ره‌وڕووی دادگا كرانه‌وه، ئه‌و ئه‌كادیمیانه‌ی كه له كار دوور خراون زیاترن له‌و داعشانه‌ی كه ده‌ستگیركراون. توركیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی باوه‌ری له شه‌ڕی دژی داعش پێویسته به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس، ئۆپه‌راسیۆنی ناوخۆیی دژی داعش ئه‌نجام بدات، كه له ئادانا و دیلۆك به سه‌دان حوجره‌ی داعش هه‌یه.
پێشی وایه داگیركردنی جه‌رابلوس له دژی كورده. توركیا داوای لێبۆردن له ئیسرائیل و ئه‌وانه‌ی دیكه ده‌كات، به‌ڵام كاتێ كه ده‌گاته كورد ده‌بێته دوژمن. له كاتێكدا ته‌نیا كورد دۆستی گه‌لی توركه. كوردستانی عێراق و كوردستانی سوریا تا ئیستا نه‌بوونه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا.
گوتیشی به دوژمن ئه‌ژماركردنی كورد، گاڵته‌پێكردنه به ته‌واوی توركیا. كاتی ئه‌وه هاتووه كه پێویسته مێژوو له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد راشكاوانه بێت.