مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری بکرێت

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى و کلاودیۆ کۆردۆن
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى و کلاودیۆ کۆردۆن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگی دەزانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان "ئازادانە و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری" بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-08-2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق  کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، "بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

جێگری نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، "سوپاسی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئامادەکارییەکان و هەماهەنگیکردنی باشی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەپێناو ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن".

سەرۆکی حکوومەت، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئاماژەی بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازادانە و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری کرد، بۆ ئەم مەبەستەش جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی کارا چاودێريی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت".

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى و کلاودیۆ کۆردۆن (وێنە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان)

Fly Erbil Advertisment