نێچیرڤان بارزانی و کلاودیۆ کۆردۆن پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتيی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.
چوارشەممە، 21ـی ئابی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازىی له کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی بە وەکالەت، كرد.
له‌میانەی کۆبوونەوەی نێوانیاندا ده‌رباره‌ى ئه‌ركى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى له كاتى مانه‌وه‌يان له عێراق ماوه بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هاوكارى و پشتگيرييان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ و پێويسته و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌يه‌كى ده‌نگدانى پاك و ڕوون به به‌شداريى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه، کلاودیۆ كۆردۆن ستايش و پێزانينى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى و مامه‌ڵه‌ى دروست و واقعيانه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا نيشان دا و پابه‌نديى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى به پشتگيرىی له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان دووپات كرده‌وه.