هێڵی ئاسمانی ئەمەریکا ئێرلاینز ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا مانگی ئاداری داهاتوو درێژ کردەوە

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی ئاسۆشیەتد پرێس، هێڵی ئاسمانی ئەمەریکی "ئەمێریکا ئێرلاینز" گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا کۆتایی مانگی ئاداری داهاتوو درێژ کردووەتەوە.

گوتەبێژی هێڵی ئاسمانی "ئەمەریکا ئێرلاینز" دەڵێت: ئەو کەسانەی بلیتی گەشتەکانیان بۆ تەلئەڤیڤ هەیە، دەتوانن بەبێ هیچ کرێیەکی زیادە دووبارە تۆمار بکەنەوە یان گەشتەکانیان هەڵبوەشێنێتەوە و پارەکانیان وەربگرنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گۆریۆن لە تەلئەڤیڤ تا 29ـی ئاداری 2025 ڕادەگیرێت. هێڵی ئاسمانی ئەمەریکا ئێرلاینز لە کۆتایی هەفتەدا ئاگاداری گەشتەکانی لەسەر ماڵپەڕی بڵاوکردەوە.

وتەبێژەکە گوتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هێڵە ئاسمانییە هاوبەشەکان بۆ یارمەتیدانی ئەو گەشتیارانەی کە لە نێوان ئیسرائیل و شارەکانی ئەورووپادا گەشت دەکەن.

هێڵی ئاسمانی دەڵتا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ لە 31ـی ئابەوە تا 30ـی ئەیلوول درێژ کردەوە. هێڵی ئاسمانی یونایتد ئێرڵاینیش خزمەتگوزارییەکانی بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرتووە.