مه‌راق و حه‌سوودی ئۆباما له وێنه‌یه‌دا ببینه
K24 – هه‌ولێر
وێنه‌گران له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی گرووپی جی 20 له چین، وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی سه‌رنجڕاكێش ده‌گرن، كه وا دیاره باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به نهێنی گوێ له قسه‌كانی ئه‌ردۆغان و پوتین بگرێت كه له‌كاتی وێنه‌گرتندا به هێواشی پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده چه‌ندین كه‌س له نێوانیاندا هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌نگێلا مێركل، به‌ڵام ئۆباما كۆڵ نادات و له دووره‌وه‌ش بێت مه‌راق ده‌كات بزانێت باسی چی ده‌كه‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه له كاتێك دایه كه ئه‌مریكا زۆر گرنگی به ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی روسی داوای لێبوردن له پوتین كرد.
ساڵی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی جی 20 له توركیا، حاڵه‌تێكی پێچه‌وانه روویدا، پوتین له دووره‌وه سه‌یری ئۆباما و ئه‌ردۆغان ده‌كات كه پێكه‌وه پێده‌كه‌نن و قسه ده‌كه‌ن.
له چاوه‌كانی پوتینه‌وه دیاره مه‌راق ده‌كات بزانێت باسی چی ده‌كه‌ن.
