ساختەکاریەک لە بودجەی گشتی عێراق ئاشکرا دەبێت

به‌ر له بڵاوكردنه‌وه و چوونه بواری جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتیی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ساخته‌كارییه‌كی مه‌ترسیدار و یاریكردن به خشته‌كانی بودجه دوای په‌سه‌ندكردنی له په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات، ئه‌م بابه‌ته‌ش له په‌رله‌مانی عێراق هه‌را ده‌نێته‌وه و زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی نیگه‌ران كردووه. لیژنه‌ی دارایی‌ش لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیەیە پێك ده‌هێنێت.
په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته راست بێت، موحسین مه‌نده‌لاوی ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی له په‌رله‌مان له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌رچه‌ند مه‌نده‌لاویش ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی وردبینییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، 15 ترلیۆن دینار بۆ خشته‌كانی بودجه زیادكراوه.
ئاشكرابوونی ساخته‌كارییه‌ك له خشته‌كانی بودجه‌ی گشتی عێراقدا هه‌رایه‌كی نوێ له نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق ده‌نێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له ماوه‌یه‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند، له‌و خشتانه‌ی بودجه‌دا کە ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه و په‌سه‌ند كراون 15 ترلیۆن دینار زیادكراوه.
باسم خه‌شان، په‌رله‌مانتاری عێراق له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، په‌رله‌مان هه‌ڵیه‌كی یاسایی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌كانی بودجه‌دا كردووه و ساخته‌كاری له خشته‌كاندا كراوه، گوتیشی: ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت وردبینیی بۆ خشته‌كان نه‌كردبوایه‌وه، ئه‌وا خه‌ریك بوو یاسای بودجه بڵاوبكرێته‌وه و بخرێته بواری جێبه‌جێكردن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د مه‌جید شه‌رمانی، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ ئه‌و ساخته‌كاریه‌ی پشتڕاست كردەوه و گوتی: لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته به‌رده‌وامە و داوای سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانمان له لیژنه‌ی دارایی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی له خشته‌كاندا بكرێت و ڕاستییه‌كان ئاشكرا بكرێن، ئێستا ئێمه چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی به‌ڵگه‌كانین و دوای وردبینی، له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر یاریكردن و ساخته‌كارییه‌ك، هه‌ڵوێستی تایبه‌تمان ده‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و جووڵه‌یه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕاست بن، ناكرێت له‌بابه‌تێكی وەها مه‌ترسیداره بێده‌نگ بین و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
ئەمە له‌كاتێكدایە، موحسین مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به وه‌كاله‌ت ڕه‌تی كرده‌وه، هیچ ساخته‌كاریه‌ك له خشته‌كانی بودجه‌دا كرابێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه، خشته‌كان هه‌مان ئه‌وانه‌ن كه دوای په‌سه‌ندكردنیان له په‌رله‌مان بۆ حكوومه‌ت نێردراون، به‌ڵام وه‌ك موعین كازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی دووپاتی كرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه به‌رده‌وامن و تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، باسم خه‌شان، په‌رله‌مانتاری عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ساخته‌كردنی خشته‌كانی بودجه و یاریكردن به خشته‌كان پشتڕاست كرایه‌وه، ئه‌وا گومانی تێدا نییه، كه مه‌نده‌لاوی ئه‌ندامێتی خۆی له په‌رله‌مانی عێراق له‌ده‌ست ده‌دات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ساخته‌كارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كراون، هیچ په‌رله‌مانتارێك دركی پێ نه‌كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و خشتانه‌ی ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه و به 211 ترلیۆن دینار خه‌مڵێندراوه، دوای ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، 15 ترلیۆن دیناری دیكه بۆ بودجه ڕه‌سه‌نه‌كه زیاد كراوه، كه به‌گوته‌ی شاره‌زایانی دارایی و ئابووریناسان ئه‌مه پێشینه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره.