پردێکی کۆنکرێتی بۆ پیادەڕۆ لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر دروست دەکرێت
پردێکی کۆنکرێتی بۆ پیادەڕۆ لەسەر شەقامی 150مەتریی هەولێر دروست دەکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەکانی تەواو دەبن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی کردەوە، شەممە24ـی ئابی 2024، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری جێگری پارێزگار و قایمقامی ناوەندی هەولێر سەردانی "پرۆژەی دروستکردنی پردی کۆنکریتیان لەسەر شەقامی 150مەتریی هەولێر لە نزیک شاری مامۆستایان بۆ پەڕینەوەی پیادەڕۆ و ماتۆرسکیل" کرد کە کاریگەریی بۆ پەڕینەوەی هاووڵاتییان بە سەلامەتی لەو سنوورە دەبێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکە کرد کە قۆناغی زۆری بڕیوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو ببێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.
ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانییە لە شاری هەولێر، بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی شارەکە و هاووڵاتییان