سەدا 90ـی کەرتی غەززە چۆڵکراوە و ژمارەی ئاوارەکانیش پتر لە دوو ملیۆنە

ئاوارەبوونی دانیشتووانی کەرتی غەززە
ئاوارەبوونی دانیشتووانی کەرتی غەززە

K24 – هەولێر:

لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 13 فەرمانی چۆڵکردن لەلایەن سوپای ئیسرائیل بەسەر دانیشتووانی کەرتی غەززە سەپێندراوە و بەهۆیەوە ڕێژەی 90%ـی کەرتەکە چۆڵ کراوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 13 فەرمانی چۆڵکردن لەلایەن سوپای ئیسرائیل بەسەر دانیشتووانی کەرتی غەززە سەپێندراوەو بەهۆیەوە رێژەی 90%ـی  کەرتەکە چۆڵ کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئاوارەکانی کەرتەکە بە دوو ملیۆن و 100 هەزار کەس دەخەمڵێندرێت.

جۆرجۆس پیترۆپۆڵۆس سەرۆکی ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە دەڵێت: تەنیا لە مانگی ئابدا فەرمانی چۆڵکردنی غەززە لە دژی 250 هەزار کەس دەرچووە و  ڕووبەری مرۆیی لە 230 کیلۆمەتر بۆ 35 کیلۆمەتر کەم بووەتەوە.

شه‌ممه‌، 23ـی ئابی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند، تا دێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له‌ هه‌مان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییه‌تیی و نه‌هامه‌تیی سەخت بوونە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌هۆی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ ژماره‌ی كوژراوان بۆ 40 هه‌زار و 334 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌. هاوكات، ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته زیاتر له‌ 93 هه‌زار و 356كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌ 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

Fly Erbil Advertisment