ئه‌سته‌نبوڵ؛ له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان مردن

ڕووداوێكی هاتووچۆ له ئه‌سته‌نبوڵ كه سه‌رنشینه‌كانی كورد و خه‌ڵكی پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان، مردن و برینداربوونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له ئه‌سته‌نبوڵ، ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕووی داوه كه سه‌رنیشنه‌كانی ئۆتۆمبیلێك كوردن و خه‌ڵكی شاری سلێمان.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له ئه‌سته‌نبوڵ، ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ڕووداوەکە لە ناوچەی ئاکسرای ئیستەنبوڵ ڕووی داوە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خستووه‌ته له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا كه پێنج كه‌س بوونه، دوو له سه‌رنشینه‌كان مردوون و دووی دیكه‌یشیان بریندار بووه و كه‌سێكیش باری ته‌ندروستی سه‌لامه‌ت و جێگیره.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له ئه‌سته‌نبوڵ، هه‌ر یه‌ك محه‌ممه‌د عه‌دنان، هۆگر حه‌سه‌ن، ڕامیرۆ هۆگر و ڕامین هۆگر و جینفه‌ر سه‌رنشینی ئۆتۆمبیله‌كه بوونه.