گواردیۆلا: نەخێر هالاند لە ئاستی مێسی دا نییە
یانەی مانچێستەر سیتی بە سەركردایەتی ئێرلینگ هالاند دووەمین سەركەوتنی لەسەریەكی لە پرێمەرلیگ تۆمار كرد و گۆڵبارانی میوانەكەی تازەكەی پرێمەرلیگی كرد، لە كاردانەوەیەكیشدا پێپ گواردیۆلا رایگەیاند هالاند نەگەیشتووەتە ئاستی مێسی، دەشڵێت: هیچ یاریزانێكی هاوشێوەی مێسیم نەبینیوە.
لە گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ، یانەی مانچێستەر سیتی بە 4 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی بە ئیپسویچ تاونی تازەسەركەوتووی پرێمەرلیگ هێنا، لەو یارییەدا هالاند هاتریكی تۆمار كرد، ئەمەش حەوتەمین هاتریكی ئەو كوڕە نەرویجییە بوو لە پرێمەرلیگ.
پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی لە پرێس كۆنفرانسێك دوای یارییەكە رایگەیاند هه‌میشه بۆ جێبەجێكردنی لێدانە سزایەكان متمانه‌ی به هالاند هه‌یه، دەشڵێت: هالاند هه‌ر خۆشی گۆڵی دووه‌می بۆ خۆی دروست كرد و جوڵانه‌وه‌یه‌كی زۆر نایاب بوو، گۆڵی سێیه‌میشی زۆر جوان بوو، وه‌رزی رابردوو زەحمەتی زۆری كێشا به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تاكان هه‌میشه هه‌ستی به بێزاری و ماندووبوون ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه به‌بێ بوونی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زۆر باش ده‌ركه‌وتووه و ژماره‌كانی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره، بەڵام هێشتا هالاند له وێنه‌ی مێسی نییه نه‌خێر مێسی هیچ كات وێنه و نموونه‌ی نییه و هیچ كه‌سم وه‌كو ئه‌و نه‌بینیوه.
گواردیۆلا گوتیشی: یارییه‌كی زۆر باشمان كرد ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی گۆڵێكیش له دواوه بووین هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆمان بوو، ركابهرهكهشمان دوای گۆڵی به‌رامبه‌ر كه‌متر هاتنه پێش و كه‌متر ترسناك بوون، به‌گشتی به ئاستی تیپه‌كه‌م دڵخۆشم، هه‌وڵماندا به فشاری به‌رز بێزاریان بكه‌ین كه ئه‌وه باشترین رێگه‌یه بۆ ماندووكردنی ركابه‌ره‌كان، له یاریگه‌ی خۆمان زۆر هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌كه‌ین ده‌كرێت ئه‌م ئاسته‌مان دووباره بكه‌ینه‌وه، سوپاسی هانده‌ران ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له گۆندوگان كردیان، به‌راستی به گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر زۆر دڵخۆشم، دوودڵبووم له یارییپێكردنی ده‌مویست له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بێت چونكه ده‌زانم گۆندوگان یانه‌كه زۆر باش ده‌ناسێت و ده‌زانێت چۆن مامه‌ڵه ده‌كات.
