ئیسرائیل باری ناکاویی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی ئابی 2024، سوپای ئیسرائیل باری ناکاویی ڕاگەیاند.
یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ماوەی 48 کاتژمێر باری ناکاویی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت، ئەویش بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵلای لوبنانەوە.
سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستە ڕوو کە وڵاتەکەی ڕووبەڕووی 120 مووشەکی حزبوڵلا بووەتەوە، هەروەها داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەشی دەکات، پابەندی ڕێنماییە ئەمنییەکان بن.
سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، ئێستە هێرشمان کردووەتە سەر باشووری لوبنان بۆ ڕێگریی لە هێرشی بەرفراوانی حزبوڵلا.
هەروەها فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە ئیسرائیل داخراوە.
حزبوڵڵاش دەڵێت: 320 مووشەک بۆ ناوچە سەربازییەکانی ئیسرائیلمان هەڵداوە و 11 بنکەی سەربازیشمان بۆردوومان کردووە، هەروەها قۆناغی یەکەمی هێرشەکانمان بەسەرکەوتووی جێبەجێ کردووە.
لای خۆیەوە جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە بەرپرسانی ئەمەریکا کردووە لە پەیوەندی بەردەوامدابن لەگەڵ ئیسرائیلدا.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.