پسپۆڕێكی ئیسرائیلی: داوا له بارزانی ده‌كه‌م ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نێت
"گه‌ل و حكوومه‌تی ئیسرائیل پاڵپشتی ده‌كه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
ئێدی كۆهان، مامۆستای بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی ته‌لئه‌بیبی ئیسرائیل، رایگه‌یاند، نابێت كورد پشت به هیچ كه‌سێك ببه‌ستێت و چاوه‌ڕێی كه‌س بكات، بۆ ده‌وڵه‌تبوون كارێكی بۆ بكات و گوتی: "گه‌لی ئیسرائیلیش هه‌مان كێشه‌مان هه‌یه".
ئێدی كۆهان له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كاندا، گوتی: "به بارزانی ده‌ڵێم ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نێت و گه‌ل و حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌گه‌ڵتان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویست ناكات بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، پرسیار له هیچ كه‌سێك بكرێت، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیانن، ته‌نها كورد نه‌بێت".