یاریزانێک پاداشتی سزاکەی پێشکەشی منداڵانی غەزە دەکات
یانەی ماینزی ئەڵمانی دوای ئەوەی بەهۆی پاڵپشتی کردنی گەلی فەڵەستین، ئەنوەر ئەلغازی یاریزانی هۆڵەند یانەکەی دوورخستەوە و پاشان یەکلایەنانە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە، ناچارە مووچەی نۆ مانگی ئەو یاریزانە بدات و یاریزانەکەش بڕیاریداوە، ئەو پارەیە پێشکەشی منداڵانی غەزە بکات.
دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی و دوورخستنەوەی لە ریزەکانی یانەی ماینزی ئەڵمانیا، ئەویش بەهۆی پاڵپشتی کردنی منداڵانی غەزە، یاریزانە هۆڵەندییەکە بڕیاریدا لە دژی ئەو یانەیە لە دادگا سکاڵا تۆمار بکات، دواجار دادگای کاری ئەڵمانیا، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بە نایاسایی ناساند و یانەی ماینزی ناچار کردووە، مووچەی نۆ مانگی ئەو یاریزانە پێشکەشی بکات.
دادگای کاری ئەڵمانیا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەنوەر الغازی بە نایاسایی ڕاگەیاند. بەپێی بڕیاری دادگا، یانەی ماینز ناچار کراوە مووچەی 9 مانگی ڕابردووی ئەلغازی پێشکەشی بکات، کە کۆی گشتی یەک ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ واتە یەک ملیۆن و 900 هەزار دۆلار دەبێت.
یاریزانە هۆڵەندییەکە دوای ئەو بڕیارەی دادگا، بەڵێنیداوە یەک لەسەر سێ ئەو شایستە داراییانەی پێشکەشی منداڵانی غەزە بکات. ئەنوەر ئەلغازی دوای دەرکردنی لە ریزەکانی یانەی ماینزی ئەڵمانیا، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی کاردیف سیتی کرد و تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ کرد.