بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قیرتاوکردن و تۆڕی ئاوی کۆڵانەکانی گەڕەکی وەستا ڕەجەب داندرا

دانانی بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قیرتاوکردن و تۆڕی ئاوی کۆڵانەکانی گەڕەکی وەستا ڕەجەب
دانانی بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قیرتاوکردن و تۆڕی ئاوی کۆڵانەکانی گەڕەکی وەستا ڕەجەب

 

بەڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قیرتاوکردن و تۆڕی ئاوی کۆڵانەکانی گەڕەکی وەستا ڕەجەب، بەدەستی منداڵانی گەڕەکەکە داندرا.

یەکشەممە 25ـی ئابی 2024، بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قیرتاوکردن و تۆڕی ئاوی کۆڵانەکانی گەڕەکی وەستا ڕەجەبی، بە (1,738,650,000) دینار لەسەر بوودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانا، پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاکانی تاڤگە_ چیای گردەوار جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وەک پێشتر هەڵگورد شێخ نەجیب لەکاتی بارانبارین سەردانی گەڕەکەکەی کرد، لەلایەن دوو منداڵی گەڕەکەکە "هێلین و هاڤین " داوای قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکەکەیان لێکرا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکاریەکانی پێدان، ئەمڕۆ هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ "هێلین و هاڤین" بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی شەقامە ناوخۆییەکان و تۆڕی ئاوی ئەم گەڕەکەی دانا.