خشتەی تاقیکردنەوەکانی هەڵسەنگاندنی قوتابییان بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخ بڵاو کرایەوە

خشتەی تاقیکردنەوەکانی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو قوتابییانەی فۆرمی وەرگرتنیان پێشکەشی کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخ کردبوو، بڵاو کرایەوە.
دووشەممە، 26-08-2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا خشتەی ڕۆژان، کات، شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانی هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو قوتابییانە بڵاو کردەوە کە فۆرمی وەرگرتنیان پێشکەشی کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخ کردبوو.
سیستەمی خوێندن لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخی هەولێر ئینگلیزییە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر داوا لە پێشکەشکارەکان دەکات، "لە کات و شوێنی دیاریکراو بەپێی خشتە ئامادەبن".
ناوی پێشکەشکاران: ئەم لینکە بکەوە
