جێگری پارێزگاری دهۆک: چەندین پرۆژە لە سنووری قەزای ئامێدی جێبەجێ دەکرێن
جێگری پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت، چەندنین پرۆژە دوای ڕەزامەندییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە سنووری قەزای ئامێدی جێبەجێ دەکرێن.
دووشەممە 26ـی ئابی 2024، مەجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چەندین پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاریی لە سنووری قەزای ئامێدی جێبەجێ دەکرێن، دەشڵێت: لە داهاتووێکی نزیکدا بە گوژمەی 25 ملیار دینار چەندین پرۆژە، لەوانەش دووسایدکردنی ڕێگەکانی سەرسەنگ- دێرەلووک دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
مەجید سەید ساڵح گوتی: بڕیاردراوە بە 25 ملیار دینار، چەندین پرۆژە لە سنووری قەزای ئامێدی جێبەجێ بکرێن لەگەڵ چەندین پرۆژەی دیکەی ستراتیژیی کە ڕەزامەندی بۆ دراوە و پلانی بۆ دانراوە، لەوانە دوو سایدکردنی ڕێگەکانی سەرسەنگ و دێرەلووک، لەگەڵ تونێلی مەتین و چەندین ڕێگەی دی کە دەستی پێکراوە و ڕەزامەندی بۆ دراوە.