پەیامنێری کوردستان24: ژمارەیەک تانکەری سووتەمەنی لە پەروێزخان تەقینەوە و قوربانی هەیە

K24 – کەلار:
پەیامنێری کوردستان24 لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان تەقینەوە و دەسووتێن.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوە و سووتانی ئەو تانکەرانە قوربانی هەیە و لە کەلار و کرماشانەوە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەرەو شوێنی ڕووداوەکە دەچن.
هەروەها پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: تاوەکوو ئێستا هۆکاری تەقینەوە و سووتانی ئەو تانکەرانە نەزاندراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بە ڕێگەوەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ڕزگارکردنی برینداران.
پەیامنێری کوردستان24: لە پەروێزخان ژمارەیەک تانکەری سووتەمەنی تەقینەوە و قوربانی هەیە و لە کەلار و کرماشانەوە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەرەو شوێنی ڕووداوەکە دەچن pic.twitter.com/S32K8d8ja5
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) August 26, 2024