لێبوردنی نێودەوڵەتیی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپەکانی ڕەفەح تاوانی جەنگە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی داوای لێکۆڵینەوەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح وەک تاوانی جەنگ، کردووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل "شکستی هێناوە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ خۆلادان، یان کەمکردنەوەی زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی".
لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ‌دا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی، ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە هێرشەکانی بۆ سەر ڕەفەح و کەمپی ئاوارەکانی ئەو شارە دەست پێ کردووە، کە لەهیرشەکانیدا چەکی کاریگەریی بەکارهێناوە.
جەختی لەوە کردەوە "ئیسرائیل لە هێرشەکانیدا بۆمبی گەورەی لە ناوچە مەدەنییە قەرەباڵغەکان بەکارهێناوە، هاووڵاتیانی مەدەنی بە ئامانج گرتووە".
ڕێکخراوەکە دەڵێت: یاسای نێودەوڵەتی ئەو هێرشانە قەدەغە دەکات کە جیاوازی لەنێوان ئامانجی سەربازی و مەدەنی ناکەن، هەروەها سوپای ئیسرائیل ئەو ناوچانەی سەلامەتن بۆمباران کردووە، بە بیانووی لێدانی چەکداران.
لێکۆڵینەوەکە، بەڵگەی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئاوارەکان لە کەمپەکانی ڕەفەح تۆمار کردووە، دەشڵێت: یاسای نێودەوڵەتی بەکارهێنانی ئەم جۆرە هێرشانە قەدەغە دەکات.
ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو "گەمارۆدانی نایاسایی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و هەڵاتنی دانیشتووانی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ناوچە بچووکەکان، ئازاری خەڵکی مەدەنی زیاتر کردووە".
ڕۆژی دووشه‌ممه، 26ـی ئابی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 40 هه‌زار و 435 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. هاوكات، ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 93 هه‌زار و 534 كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له 24ـی كاتژمێری ڕابردوودا، 30 كه‌س شه‌هید بوونه و پتر له 50 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوونه.