بکوژی خێزانێکی پێنج کەسی دەستگیر کرا

پۆلیسی عێراق (وێنە - ئەرشیف)
پۆلیسی عێراق (وێنە - ئەرشیف)

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئابی 2024، ڕایگەیاند "لە شارۆچکەی کەحلای باشووری ڕۆژهەڵاتی میسان، توانیویان بکوژی پێنج ئەندامی خێزانەکەی بەغدا دەستگیر بکەن".

فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە "بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان بە هاوئاهەنگیی هێزەکانی پۆلیس، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوون توانیویانە لە هەڵمەتێکی ئەمنی و دانانی بۆسە، تۆمەتبارێکی هەڵاتوو دەستگیر بکەن".

هەروەها ئاماژەی داوە بەوەی تۆمەتبارە هەڵاتووەکە، بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق داواکراو بووە، کە ماددەکە تایبەت بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست و تۆمەتبارە بە کوشتنی پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەغدا.

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان ڕاشیگەیاندووە "تۆمەتبارەکە ڕادەستی یاسا کراوە بۆ ئەوەی بە گوێرەی بەڵگەنامەکان و ڕێکارە یاساییەکان دادگایی بکرێت".


 

Fly Erbil Advertisment