شاجوانی پێشووی لوبنان لە تەمەنی 30 ساڵیدا گیانی سپارد
دیما سافی، شاجوانی پێشووی لوبنان لە ساڵی 2017 و شاجوانی نێودەوڵەتیی لوبنان، لە تەمەنی 30 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ گیانی سپارد.
هەوادارانی سافی، لە کۆمێنتەکانەوە لە هەژماری فەرمی ئینستاگرامەکەیدا، هۆی گیانسپاردنی سافیان باس کردووە و دەڵێن: بە جەڵتەی دڵ مردووە.
دیما سافی، بڕوانامەی لە زانستی خۆراکدا بەدەست هێناوە، ماستەرەکەشی لە پسپۆڕییەکەی خۆیدا وەرگرتووە، هەروەها بڕوانامەیەکی دیکەی ماستەری لە بازاڕکردن و ڕیکلامدا بەدەست هێناوە.
دیما سافی، نازناوی شاجوانی تاراوگەی لە کەناری عاج و شاجوانی نێودەوڵەتیی لوبنانی لە ساڵی 2017 بەدەست هێناوە.