به‌رپرسانی ژاپۆن هۆشداری ده‌ده‌نه گه‌شتیاران له كه‌ناراوه‌كاندا خۆیان له دۆلفینه‌كان بپارێزن

به‌رپرسانی ژاپۆن هۆشداری ده‌ده‌نه گه‌شتیاران له كه‌ناراوه‌كان خۆیان له دۆلفینه‌كان بپارێزن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕووداوی نه‌خوازراو ڕووی داوه و چه‌ندان گه‌شتیار بریندار بوون.
سێشه‌ممه، 27ـی ئابی 2024، به‌رپرسانی ژاپۆن داوایان له گه‌شتیاران كرد، كاتێك ده‌چنه كه‌ناراوه‌كان، خۆیان له په‌لاماری دۆلفینه‌كان به دوور بگرن، به‌تایبه‌تی كه له دوو ساڵی ڕابردوودا گه‌شتیارێكی زۆر ڕووبه‌ڕووی په‌لاماریان بوونه‌نه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌شتیاریی ناوخۆیی ژاپۆن، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆلفینه‌كان هێمنن، به‌ڵام له هه‌ندێك بارودۆخدا په‌لاماری مرۆڤ ده‌ده‌ن و گازی لێ ده‌گرن و برینداری ده‌كه‌ن، یاخود بۆ ناو ئاو ڕایده‌كێشن و ژیانی ده‌خه‌نه مه‌ترسی.
سێشه‌ممه، 20ـی ئابی 2024، ده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ژاپۆن بڵاویان كرده‌وه، چه‌ند دۆلفینێكی مێ هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار كه له‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی شاری تسۆرۆگا له پارێزگای فۆكۆی دانیشتبوون و كاتیان به‌سه‌ر ده‌برد و ژماره‌یه‌كیان لێ بریندار بووه و گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
ده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ژاپۆن باسیان له‌وه كردبووه‌وه، ئه‌م ڕووداوه یه‌كه‌م جار نییه له‌م ساڵ ڕوویدابێت، به‌ڵكوو له‌وه‌ته‌ی مانگی ڕابردووه‌وه 18 جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌شتیاران كه له كه‌ناراوه‌كانی شاره‌كه داده‌نیشن.
ده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ژاپۆن ڕوونیان كردبووه‌وه له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی 50 كه‌س ڕووبه‌ڕووی هێرشی دۆلفینه مێیه‌كان بوونه‌ته‌وه.
له لای خۆیانه‌وه پسپۆرانی ڤێته‌رنه‌ری و بوونه‌وه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و دۆلفینانه "چالاكی سێكسیان به‌رزه و به‌م هۆیه‌وه په‌لاماری مرۆڤ ده‌ده‌ن." هۆشداریشیان داوه كه له داهاتوودا هێرشی زیاتر ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌شتیاران.
هاوكات پۆلیسی ده‌ریاوانی ژاپۆن داوای له گه‌شتیاران كردبوو ده‌ستبه‌جێ كه‌ناراوه‌كان به جێ بهێڵن و له دۆلفینه‌كان نزیك نه‌بنه‌وه.