کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

سێشەممە 27ـی ئابی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما بەروارد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باشوورى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکی کەم لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 41

سلێمانی: 40

دهۆک: 40

کەرکووک: 43

هەڵەبجە:  42

زاخۆ: 42

سۆران: 39

حاجی ئۆمەران: 30

گەرمیان: 46