سه‌رۆك بارزانی پشتگیری خۆی بۆ عه‌ممار حه‌كیم ده‌رده‌بڕێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایی له عه‌ممار حه‌كیم كرد، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆك بارزانی، پشتگیری خۆی بۆ عه‌ممار حه‌كیم راگه‌یاند و وێڕای نیشاندانی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردنی، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست.
ئه‌مڕۆ 5ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016، عه‌ممار حه‌كیم، به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق، له شوێنی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هه‌ڵبژێردرا.