ڤاکسینی ئیفلیجی بەسەر زیاتر لە 640 منداڵی غەززە دابەش دەکرێت
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززە بەڕێوەچوو. مایک رایەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرامی فریاگوزاریی تەندروستیی ڕایگەیاند، 1ـی ئەیلوول ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵ بەسەر زیاتر لە 640 هەزار منداڵی غەززە دابەش دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆی 168 نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستیی تەنیا 61 دانەیان لە غەززە کار دەکەن.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرامی فریاگوزاریی تەندروستی: ئەوەشی خستە ڕوو، پێشوازیی لە پابەندبوون بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی و ڕاگرتنی فەرمانەکانی ڕاگواستن دەکەن بۆ دابەشکردنی دوو گەڕی ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵ، لە 1ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە غەززە دەستپێدەکات.
هەروەها ئێمە لەم هەڵمەتەدا دوو دڵۆپ ڤاکسین دەدەینە زیاتر لە 640 هەزار منداڵی تەمەن خوار 10 ساڵ. نەخۆشی ئیفلیجی منداڵ لە ساتێکی سەخت و نالەباری تەندروستیی بڵاوبووەوە، بەجۆرێک تاوەکو 25ـی ئاب لە کۆی 132 ناوەندی تەندروستی، تەنیا 44 ناوەندیان لە غەززە کاریانکردووە. لەکۆی 36 نەخۆشخانەش تەنیا 17یان کاریان کردووە.
لە دوای هێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی وێرانکاری بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کرد و بەگوێرە ئامارە فەرمییەکانی کەرتی تەندروستی فەڵەستین تاوەکوو ئێستە لە کەرتی غەززە زیاتر لە 40 ههزار كهس کوژراون زیاتر له 93 ههزار كهسی دیکەش برینداربوون کە 70%ـی قوربانییهكان منداڵان و ئافرهتانن.
هەروەها بەهۆی ئەو شەڕەوە بە دەیان هەزار فەڵەستینی دەستیان بە ئاو و خۆراک ناگات، بە دەیان هەزار کەسیش لە ژێر دارپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکانن، هەروەها لەگەڵ نەبوونی دەرمانی پێویست و بڵاو بوونەوەی نەخۆشی لەناو منداڵان و کەمپی ئاوارەکانی غەززە بووەتە هۆی زۆر بوونی نەخۆشی و مەترسی بڵاو بوونەوەی ئیفلیجی لە ناویاندا.