دیشامپ كێشەی ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید ئاشكرا دەكات

دیدێ دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فەڕه‌نسا 23 یاریزانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا و به‌لجیكا له نه‌یشن لیگ بانگهێشت كرد و له نێوانیاندا مایكل ئۆلیسی یاریزانی بایرن میونشن ده‌بینرێت، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیش دیشامپ باسی له ئێمباپێ كرد و گوتی ده‌بێت ئارامی له‌سه‌ر بگرین.
دیدییە دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا رایگەیاند پێویست بە نیگەرانی و گومان ناكات، كیلیان ئێمباپێ ته‌نیا سێ یاریی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كردووه، دەشڵێت: هێشتا هیچ شتێك روون نییه، ئێمباپێ دەبێت چه‌ندین رێكاری تایبه‌ت هه‌یه بیگرێتەبەر و خۆی له كه‌شێكی جیاواز و یانه‌یه‌كی پڕ له ركابه‌ری رابێنێت.
دیشامپ گوتیشی: با چوارده‌ورت له باشترین یاریزانه‌كانیش بێت، بەڵام هێشتا پێویستت به خۆگونجاندن هه‌یه، ریال مه‌دریدیش یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی ده‌توانیت زۆر به‌باشی له‌گه‌ڵی بگونجێیت، كێشه‌ی ئێمباپێ له‌وه‌یه هه‌مووان چاوه‌ڕێی زیاتری لێده‌كه‌ن و ده‌یه‌وێت گۆڵ بكات، بێگومان له ماوه‌یه‌كی نزیك هه‌موو شتێك باش ده‌بێت و ئێمباپێ له توانایدا هه‌یه ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆی پیشان بدات.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا راهێنەری كەڵەشێرەكان راگەیاند كە ئەو چاوڕێری دۆخی هەموو یاریزانەكانی دەكات، دەشڵێت: ده‌زانم له وه‌رزی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئێمباپێ چه‌ندین ئاڵنگاری له پێشه، به‌تایبه‌تی له كه‌می پشووه‌كان و زۆری یارییه‌كان و سیسته‌می نوێی چامپیۆنزلیگ، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت.
دیشامپ گوتیشی: له دوای مۆندیالی رووسیا و مۆندیالی قه‌ته‌ڕ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری پێویستمان كرد، به‌شێكی زۆری تیپه‌كه گۆرانكاری به‌سه‌ردا هات و به‌رده‌وامیش ده‌بین له هێنانه پێشه‌وه‌ی یاریزانی لاو بۆ تیپی یه‌كه‌م، ئه‌مه لایه‌نی باشی هه‌یه و لایه‌نی خراپیش، به‌ڵام كۆڵ ناده‌ین و هه‌میشه خۆمان بۆ قۆناخی داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ین، ئۆلیسی یاریزانێكی گرینگی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شداری له ئۆڵمپیك نه‌كردبا بانگهێشتی یۆرۆم ده‌كرد، به‌ڵام تێری هێنری سوور بوو له‌سه‌ر بردنی ئۆلیسی و منیش قبووڵم كرد، ئێستاش بانگهێشتم كردووه و یاریی پێده‌كه‌م.
