سه‌ركرده‌یه‌ك: ناوه‌ندی بڕیار تارانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئیتر یه‌كێتی وه‌ك رابردوو به‌ڕێوه‌نابرێت
شانده ئێرانییه‌كه له نێوه‌ندگیری باڵه‌كانی یه‌كێتی شكستیهێنا و بێ هیوا گه‌ڕانه‌وه تاران
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵا به رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ی راگه‌یاندووه،كه شاندی ئه‌منی و سه‌ربازی ئێران كه بۆ نێوه‌ندگیری باڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاتبوونه سلێمانی،به بێ ئاكام گه‌ڕاونه‌ته‌وه تاران و ئه‌وه‌ی بۆی هاتبوون به ده‌ستیان نه‌هێناوه.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه "عادل موراد" سه‌ركرده‌ی نزیك له تاران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به زمانێكی توند قسه‌یكردووه و به‌ڵێنیداوه ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچییان كردووه به توندی سزا بدرێن.
ئه‌و سه‌ركرده باڵایه كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت گوتوویه‌تی"ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نوێ نییه و له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی نێوان سه‌ركرده‌ی باڵه‌كانی یه‌كێتی به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هێڵ بوون، نموونه‌شی به‌وه‌هێناوه‌ته‌وه كه له ڕێككه‌وتنی تارانی نێوان "كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و به‌رهه‌م ساڵح" هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،كه تایبه‌ت بوو به ئیداره‌دانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،له بڕگه‌كانیدا به ئاشكرا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون كه"هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" دارایی حزب بگرێته ده‌ست و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی لایه‌نی سیاسی و كارگێڕی یه‌كێتی و به‌رهه‌م ساڵح لایه‌نی دپلۆماسی یه‌كێتی له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه شكستیهێنا و هیچ ده‌ره‌نجامێكی ده‌سته‌به‌ر نه‌كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه"ئه‌مجاره كێشه‌كان له‌ناو یه‌كێتیدا له چاو پێشتردا زیاتر قوڵ بووه‌ته‌وه،بۆیه سه‌رنجماندا له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر پاش راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه به دروستكردنی"ناوه‌ندی بڕیار" بۆ دانانی سنورێك بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، شاندێكی ئێرانی گه‌یشتنه شاری سلێمانی و ئه‌و شانده‌ش ده‌یانویست جارێكی دیكه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كار بكه‌ن،كه باڵێكی نزیكه له تاران، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان دووچاری شكست بوو.
ئه‌و سه‌ركرده باڵایه بۆ "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ی ئاشكرا كردووه كه"هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ نێوه‌ندگیری باڵه‌كان زیاتر له دوو مانگه به‌رده‌وامه و هه‌روه‌ها سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ تاران به سه‌رۆكایه‌تی "به‌رهه‌م ساڵح" یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی "ناوه‌ندی بڕیار" و "شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ" سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی كه نوێنه‌رایه‌تی باوكی ده‌كرد وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له "عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا" وه‌ك نوێنه‌ری باڵی سه‌ربازی و "ئه‌رسه‌لان باییز" و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه له‌و بانگهێشتنامه‌یه‌ی ئێران دا كه بۆ "به‌رهه‌م ساڵح" نێردرا بوو ئه‌وانیش باگهێشت كرابوون ،تا دووریان بخه‌نه‌وه له هه‌ر هه‌نگاوێكی لێكترازان و كێشه له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دا، و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و دیاریكراویش توانییان كۆنترۆڵی ره‌وشی ناوخۆیی یه‌كێتی بكه‌ن.
به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانه‌كان زیاتر بوون به تایبه‌تی له بابه‌تی پرسی "سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی" و زیاتر قۆرخكاری له‌لایه‌ن باڵی ده‌سه‌ڵاتدار و جێبه‌جێكار،و خودی "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د"ه‌وه،هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و باڵه‌كه‌ی،جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان پاڵ پێوه‌نا بۆ ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن و "ناوه‌ندی بڕیار" له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رابگه‌یه‌نن.
ته‌نانه‌ت تا چه‌ند ساتێك پێش راگه‌یاندنی "ناوه‌ندی بڕیار" ئیران و هه‌موو ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی له‌ناو رووداوه‌كاندا بوون و داوایان له سه‌ركرده‌كانی ناوه‌ندی بڕیار كردووه كه راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یان بۆ چه‌ند رۆژێك دوابخه‌ن له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر،به‌ڵام ئێران نه‌یتوانی ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به ده‌ستبهێنێت،بۆیه ئه‌و شانده ئێرانیه‌شی كه له به‌رپرسانی سوپای پاسداران و ده‌زگای ئیتلاعات پێكهاتبوون،بی هیوا گه‌ڕانه‌وه بۆ تاران،چونكه كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی زیاتر قوڵ بووه‌ته‌وه و ناتوانرێت به‌ری پێبگیرێت.
ئه‌و سه‌ركرده باڵایه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ و سه‌ركرده‌كانی ناو ناوه‌ندی بڕیار به شانده ئێرانییه‌كه دراوه و گوتوویانه"یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ك رابردوو به‌ڕێوه‌نابرێت و ئه‌و ئاماژه‌یه‌شیان به شانده ئێرانییه‌كه داوه كه ناوه‌ندی بڕیار ڕێگه به دروستكردنی پشێوی نادات له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه شانده‌كه‌ی ئێران، داوایان له جێگرانی تاڵه‌بانی كردووه كه سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی پێكبهێنن كه هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی تاڵه‌بانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی تاڵه‌بانی تێیدا به‌شداربن.
به گووته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی شانده ئێرانییه‌كه له پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانه بۆ رێكخستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی و تۆڵه‌كردنه‌وه له‌و سه‌ركردانه.